Abdullah Shukur
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
جەرابلوس
سوپای سووریای ئازاد بەشێکی زۆری ناوچەکانی جەرابلوسی کۆنترۆڵ کرد و دەستی بە پشکنینی ئەو خانووانە کردووە کە داعش چۆڵیکردوون.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە لە لایەن سوپای تورکیا ھاوشانی ھێزەکانی ئاسمانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، سوپای سووریای ئازاد تەواوی شارۆچکەی جەرابلوسی کۆنترۆڵ کرد.
سوپای سووریای ئازاد بە مەبەستنی ئەمنی، خاڵی پشکنینی داناوە و دەستیکردووە بە پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و بۆمبی چێنراو.
سەربازان زۆر بە ھەستیاری ئەو خانووانە دەپشکنن کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش چۆڵیکردوون، ھاوکات بۆمبە چێنراوەکانیش پوچەڵ دەکەنەوە.