Abdullah Shukur
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو لەبارەی سووریا لێدوانی نوێ دەدات.
چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وتارێک لەبارەی داعش پێشکەش بکات و راشیگەیاند کە "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو راگەیەندراوێک بڵاو دەکەمەوە".
ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند کە "باری نائاسایی بەپەلە" لە ئەمریکا رادەگەیەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە بەھۆی "رووداوەکانی توندوتیژی" لەسەر سنووری مەکسیکی وڵاتەکەی، "باری نائاسایی نیشتمانی" رادەگەیەنێت.
ترەمپ جەختی لەسەر گرنگی دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنووری مەکسیک کردەوە و گوتی: "قاچاخچییەتی ئافرەت، منداڵ و مرۆڤ ناتوانن لە خاڵەکانی پشکنین بکەن".
ترەمپ راشیگەیاند کە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆنترۆڵی سنوورەکانی باشووری خۆی بکات و گوتیشی: "پێویستە ئەو دیوارە دروست بکەین. ئەمە بەڵێنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی من بوو، بەڵام ئەمەش تاکە ھۆکار نییە".
ترەمپ گوتیشی: "بە شێوەیەکی ترسناک ماددەی ھۆشبەر دێتە نێو وڵاتەکەمان. بە شێکی زۆری ئەمانە لە باشووری سنوورەکانمان دێن. بۆیە ژمارەیەکی زۆری خەڵکمان لە سنوورەکانی باشوور دەستبەسەر کردووە. باری نائاسایی نیشتمانی پێشتر لەسەر ھۆکاری زۆر سادە راگەیەندرابوو. کەسیش دەنگی بەرز نەکردەوە. ئێمە باس لە داگیرکردنی وڵاتەکەمان دەکەین".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو لەبارەی سووریا لێدوانی نوێ دەدات.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ باسی لە شکستپێهێنانی داعش کرد و گوتی: "سەرکەوتووبووین لە کۆتاییهێنان بە داعش".
چاوەڕێی ئەوە دەکرێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وتارێک لەبارەی داعش پێشکەش بکات و راشیگەیاند کە "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوو راگەیەندراوێک بڵاو دەکەمەوە".