Abdullah Shukur
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ھاوبەشی ئاسۆشیەتید پرێس و کۆمپانیای (جی ئێف کەی) بۆ لێکۆڵینەوە لە نێوان بەروارەکانی ٣١ ئادار -٤ی نیسان بە بەشداریی ھەزار و ٧٦ کەس لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە. بەم پێیەش سەدا ٦٩ی دەنگدەران بۆچوونی نەرێنیان لەبارەی ترەمپ راگەیاندووە.
ھەر لەم لێکۆڵینەوەیە سەدا ٥٥ی دەنگدەرانی بەشداربوو، بۆچوونی نەرێنیان لەبارەی پاڵێوراوی دیموکراتەکان و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ھیلاری کلینتۆن راگەیاندووە.
ھەروەھا پاڵێوراوی دیکەی کۆمارییەکان و سیناتۆری تەکساس تێد کرۆز بۆچوونی نەرێنی سەدا ٥٩ی دەنگدەرانی بەشداربووی ئەم لێکۆڵینەوەی وەرگرتووە.
بەڵام زۆرترینی بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە بۆچوونی ئەرێنیان لەبارەی سیناتۆری ڤێرمۆنت و رکابەری کلینتۆن بێرنی ساندرێس راگەیاندووە. ساندرێس بۆچوونی نەرێنی سەدا ٣٩ی دەنگدەرانی وەرگرتووە.