Sinan Uslu
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
ئافیۆن
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات رایگەیاند: ''ئەگەر یەپەگە/ پەیەدە نەکشێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی لێی‌بوون و پەلاماری سوپای سووریای ئازاد بدەن کە دژی داعش دەجەنگێت، ئەوا ئێمەش ئەو کارە دەکەین کە پێویستە''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو کە بەشداریی لە25ەمین کۆبوونەوەی راوێژکاریی و هەڵسەنگاندنی پارتەکەیدا کرد کە لەشاری ئافیۆن لەژێر ناوی ''گەل نادۆڕێت، تورکیا دابەشنابێت'' کرد و سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ روونکردنەوەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ باسی بنەما گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەکەن و یەکێک لە بابەتە لەپێشینەکانیان بریتیی دەبێت لە باسکردن لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە دەرەوەی وڵات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد سەرەتا لە رێکخراوی هاریکاریی کەنداو و دوایین جاریش لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بەبەشداریی 56 وڵات و بەکۆی دەنگی ئەندامانی رێکخراوەکە فەتۆیان وەک رێکخراوی تیرۆریستیی ناساندووە، گوتیشی: ''بڕیارێکی گرنگ دەرکرا سەبارەت بەوەی 'ئاگاداری ئەم رێکخراوە بن، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و بە سکرتێری گشتییمان راگەیاند کە چاودێریی چالاکییەکانی رێکخراوەکە بکەن. لەکۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەشدا راپۆرتی خۆتان لەوبارەیەوە ئامادە بکەن'. بەدڵنیاییەوە باسی پێشهاتەکانی سووریا و عێراق، کەمپەکەمان لە باشیک و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و مووسڵ دەکەین. باسی ئاسیای ناوەڕاست و بۆچوونەکانمان لەوبارەیەوە دەکەین کە بەم دواییانە لەوێ بووین. باسی چالاکیی سیاسەتی دەرەوەمان بۆ هاوڕێیانمان دەکەن. گوێ لەهەڵسەنگاندنی پەرلەمانتاران دەگرین و وەڵامی پرسیارەکانیان دەدەینەوە''.
- رووداوەکانی کەرکووک
سەبارەت بە رووداوەکانی کەرکووک وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ''وەک دەزانن دوێنێ لەکەرکووک، داعش هێرشی کرد. ئەم بەیانییە هەموو چەکدارەکانی داعش لەوشارە کوژراون. دوێنێ ئێوارە هێرشی ئاسمانیی کرایە سەر چەکدارەکان. دوێنێ پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان چوونە شارەکە. 5 بۆ 6 ئۆتۆمبیلی پەکەکە دزەی کردووەتە نێو ئەوانەوە. پەیوەندیی پێویستمان ئەنجامداوە و بەردەوامین لە پەیوەندییکردن. پەیوەندییەکانمان بەردەوام دەبێت تاوەکو یەک چەکداری پەکەکە لەوێ بمێنێت. ئەوە دەزانین کە سوودیان لەوهەلە وەرگرتووە و تێکەڵاوی قەرەباڵغی بوون، بەڵام رێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر. رێگە نادەین چەکدارانی پەکەکە لەوێ بن''.
- ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ
چاوش‌ئۆغڵو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا توركیا له‌رزگاركردنی مووسڵدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا به‌شداره یان نا؟ رایگه‌یاند، ئێستا به‌شێك له‌و هێزانه‌ی له باشیک مه‌شقیان پێكراوه، له هێرشی زه‌مینیدا به‌شدارن.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "توركیا، له‌ناو هاوپه‌یمانیدایه له سووریا، هه‌روه‌ها له ناو هاوپه‌یمانیدایه له عێراق. ئێستا هێزه‌كانی ئاسمانی ئێمە له ناو هاوپه‌یمانیدان. سه‌ربازان بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی كه‌ی، بۆ كوێ و چۆن ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مانه بابه‌تی ته‌كنیكین. به‌ڵام ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری به‌شدارین و به‌رده‌وامیش ده‌بین. سه‌ربازانمان چاودێریی ئه‌مه ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه. ئه‌وه‌ی دوێنێ كارته‌ر باسی كرد ئه‌وه‌بوو. توركیا تا ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی داعشدا به‌شێوازێكی كاریگه‌ر بهرشداربووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه به وه‌ده‌رنانی توركیا له ناوچه‌كه هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمارناكرێت.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشنیاری ئێمه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه، ههستیارییهكانمانه سه‌باره‌ت به ئایندهی مووسڵ و عێراق. به‌هه‌مان شێوه له سووریاش. ئێمه له جه‌رابلوس نیشانی هه‌موو جیهانماندا چۆن هه‌نگاوده‌نرێت بۆ ئۆپه‌راسیۆن و چۆن ژیان ئاسایی ده‌كرێته‌وه. نیشانماندا كه ئه‌مه به به‌شداریكردنی هێزه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامده‌درێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌مه به‌نموونه وه‌ربگیرێت له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا. پێویسته به‌مجۆره هه‌نگاو بنرێت."
- "له‌ئێستادا له‌نێو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا رۆڵی چالاك ده‌بینن"
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی پارێزه‌رانی نه‌ینه‌وا له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵدا چاوش‌ئۆغڵو گوتی،"ئه‌و هێزانه‌ی ئێمه له كه‌مپه‌كه‌دا مه‌شقمان پێكردوون، له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا به‌شدارن. له‌هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا به‌شدارده‌بن. ئه‌مانه له‌بنه‌ڕه‌تدا هێزی مووسڵن. پێویسته لهئاینندهدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی شاره‌كه سوود له‌و هێزانه وه‌ربگیرێت. له‌ئێستدا رۆڵی چالاك ده‌بینن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا."
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیدا بۆ سه‌ر مووسڵ، توركیا به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كات، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له ئیستادا له ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیدا هێزه ناوخۆییه‌كان و سوپای عێراق هه‌ن، كه هه‌ر وا پێویست ده‌كات، له‌بری گرووپه جیاوازه‌كان پێویسته سوپای میللی خۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌ڕێوه ببات. هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا كه ئێمه مه‌شقمان پێكردوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزی زه‌مینیی هه‌ن. هیچكام له‌و وڵاتانه‌ی ئێستا له‌وێن، یان توركیا به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیدا جێی باس نییه. هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌تا تۆپبارانیان كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌تایبه‌تی پشتیوانی له هێزه ناوخۆییه‌كان پێویست بكات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هێزه تایبه‌ته‌كانمان به‌شداری ده‌كه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه بابه‌تی باشیك بابه‌تێكی هه‌ستیاره به‌لای توركیاوه و، گوتی: "لێره په‌كه‌كه هه‌یه، له ناوچه‌ی شنگال و لێره داعش هه‌یه. هێشتا هه‌ر له‌وێیه، پێشتر هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌رله‌مان پێداین بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر په‌كه‌كه، هه‌میش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له چوارچێوه‌ی مافه‌كانمان له یاسایی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارمانهێنا، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێ رووبه‌ڕوومان بێته‌وه هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵاتێكمان به‌كارده‌هێنین به ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیشه‌وه. چونكه ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه و ده‌سه‌ڵاتێكه له گه‌له‌وه وه‌رمان گرتووه. ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، له‌گه‌ڵ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاته. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك روومان تیبكات ئه‌وا هه‌موو كارێكی پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
- ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانیی توركیا، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كردنه ئامانجی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه یان نا؟ چاوش‌ئۆغڵو گوتی: " ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له‌و شوێنانه‌ی ئێستا لێین نه‌كشێنه‌وه و، به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر سوپای سووریای ئازاد، كه دژبه داعش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا ئێمه كاری پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئاخۆ یه‌په‌گه باش بوو، خۆ یه‌په‌گه دژبه داعش شه‌ڕی ده‌كرد. بۆچی هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپای سووریای ئازاد، هێزه ناوخۆییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و. كه‌واته ئامانجی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه، به‌ڵكو پێكهێنانی كانتۆنی خۆیه‌تی. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه ده‌بینێت. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گوتوومانه كه رێگه به دروستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆر ناده‌ین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئەوان نه‌وه‌ستن، ئه‌وا ئێمه كاری پێویستی خۆمان ده‌كه‌ین".