Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
رەققە
لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای سووریا بۆ سەرشارۆچکەی تەبەقەی سەربە پارێزگای رەققە، ١٠ هاووڵاتی کوژران و ٣٥ی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆردومانی شارۆچکەی تەبەقەی سەربە پارێزگای رەققە-یان کرد کە لەئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دایە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە بۆردومانەکەدا ١٠ هاووڵاتی کوژران و ٣٥ی دیکەش بریندار بوون.