Mohamad Misto
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
رەققە\ئەنقەرە - AA
لە شاری رەققەی ناوەڕاستی سووریا ٢٧ کەسی مەدەنی کوژران کە خەریکی شوانکاریی بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە لە شاری رەققە ناوەڕاستی سووریا و دێرازۆری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون لە شارۆچکەکانی مادەن و سەفا باشووری رەققە کۆمەڵکوژی ئەنجامدراوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ٢٧ کەسی مەدەنی کە سەرقاڵی شوانکاری بوون بە چەقۆ و چەکی جۆراوجۆر کوژراون و باس لەوە دەکرێت کە تا ئێستا ١٠ کەس بێسەروشوێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت ئەو کۆمەڵکوژیە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە، گرووپە تیرۆریستیەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی رژێمی ئەسەد، هەواڵیان داوە بچنە رەققە-وە.
تۆڕی هەواڵی ناوخۆیی بەناوی ''رەققە بەبێدەنگی دەکوژرێت'' ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەکۆمەڵکوژیەکەدا بوونەتە قوربانی.
- دێرازۆر لەدەستی ئەو گرووپانەدایە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن
دێرازۆر کە دەکەوێتە سنووری سووریا-عێراقەوە، شارێکە رێگای وشکانی کە لە ئێرانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ لوبنانی پێدا تێپەر دەبێت. رێگای بازرگانی و هێڵی بۆری نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن هەر بەم شارەدا تێپەڕ دەبێت.
رۆژئاوای دێرازۆر لە تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا بەیارمەتی گرووپەکانی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات لەگەڵ رووسیا، کەوتە دەست رژێمی ئەسەد و لەدەستی داعش دەرهێنرا.
ئەو گرووپانەی کە ئێران پاڵپشتیان دەکات و بوونەتە هێزی وشکانی رژێمە، بەزۆری لە دێرازۆردا ماونەتەوە.
دێرازۆر کە دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن، لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران، گرووپە تایبەتەکانی کە بەڕەگەز پاکستانی، ئەفغانستانی، لوبنانی، عێراقی و ئێرانین، فەرمانداری دەکرێن.
گرووپەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەو موڵکانەی لە دێرازۆر دەستیان بەسەردا گرتووە، پەروەردەی مەزهەبی دەدەن بەخەڵک، هاوکات چەندین حوسەینیەش دەکەنەوە کە تایبەتە بە پەرستگای مەزهەبی شیعەکان.
ئەو بەشەی دێرازۆر کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتەوە لەژێر داگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکەدایە کە ئەمریکا پاڵپشتییان دەکات.