Mahmut Atanur
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
جاكارتا - AA
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی خوێندكاران‌دا كه له جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنێزیا ئه‌نجامدران دژ به داواكارییه‌كانی گۆڕانكاری له هه‌ندێک یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و یاسای سزاداندا، ٢١٠ كه‌س بریندار بوون و ٦٤٩ كه‌سیش ده‌ستگیر كراون.
پارێزگاری جاكارتا، ئانیس باسویدان له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوێنێ ئێواره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوون بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سزادان، ٢١٠ كه‌س بریندار بوون.
باسویدان باسی له‌وه كرد له‌و كه‌سانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون ته‌نیا ١٥یان پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌بووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چه‌ند كه‌سێك له برینداران سه‌ربه هێزه ئه‌منییه‌كان بوون و ژماره‌یه‌كیشیان خۆپیشانده‌ر بوون.
به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی تا كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی هه‌بووه، ٦٤٩ كه‌س ده‌ستگیر كراون و، به هۆی هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان پێكدادان روویداوه و له زۆر شوێندا خۆپیشانده‌ران زیانیان به ماڵی گشتیی گه‌یاندووه.
دوێنێ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك ماكاسار، یۆگیاكارتا، سۆلۆ و بالی ئیندۆنێزیا خۆپیشاندان رێكخرا.
په‌رله‌مانی ئیندۆنێزیا له ١٧ی ئه‌یلوولدا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌سه‌ند كردبوو، به‌ڵام به هۆی كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسایه‌ك كه گۆڕانكاری له یاسای سزادان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ڵپه‌سێردرا.
نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاری له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لاواز ده‌كات، ئه‌وه‌یش گه‌نده‌ڵی زیاد ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ئه‌و گۆڕانكاریانه كه پێشنیاری ده‌كه‌ن پێكه‌وه ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازی، كورتاجكردن به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك و سووكایه‌تی به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بچنه چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه، ده‌بێته هۆی زیادبوونی گوشار، سنوورداركردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین، خۆپیشانده‌ران دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌ت خۆپیشاندانه‌كان به هه‌وڵی ئه‌وانه ده‌زانێت كه ده‌یانه‌وێت به‌رێگه‌ی نایاسایی ده‌سه‌ڵات بڕوخێنن.
له رۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌وه تا ئێستا له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانی خوێندكاران له چه‌ند شارێكی ئیندۆنێزیا به پایته‌ختیشه‌وه ساز ده‌كرێت. به‌رپرسانیش باس له گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س ده‌كه‌ن له‌و رووداوانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دروست بوون.