Rewa Mahmut Hasan
28 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
نیویۆرک
لە ئەمریکا فڕۆکەیەک کە لە جەنگی جیهانی دووهەمەوە مابوویەوە، کەوتە نێو رووبارێکەوە و فڕۆکەوانەکەی بە برینداری رزگار کرا.
ئیدارەی ئاسمانی فیدراڵی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە کە فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە جۆری پی ٤٧ کە لە جەنگی جیهانی دووهەمەوە ماوەتەوە، لە نێوان نیویۆرک و نیوجەرسیدا کەوتووەتە نێو رووباری هودسۆنەوە. فڕۆکەکە کەوتۆتە بەشی باشووری پرسی جۆرج واشنتۆن و لە ئاوەکەدا نوقم بووە. هاوکات فڕۆکەوانەکەی بە برینداری رزگار کراوە.
تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەدراوە.