Halil İbrahim Sincar
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
ماردین
چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو هێرشیان كرده سه‌ر فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی جه‌ندرمه‌ی جهڤیزلیك له ماردین.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی جه‌ندرمه له گه‌ڕه‌كی جهڤیزلیك سه‌ربه ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئارتوكلو.
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
به‌گوێره‌ی ئاماره بەراییه‌كان، له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێك و هاووڵاتیه‌ك كوژراون، 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه هاووڵاتی مه‌ده‌نیشیان له‌نێودایه. برینداره‌كان به ئه‌مبوڵانس گوزارانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.