Rewa Mahmut Hasan
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
لویسڤیلە
یاریزانی بەناوبانگی کیک بۆکسێن محەمەد عەلی کلای کە بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە زێدی خۆی لە شاری لویسڤیلە لە ویلایەتی کەنتاکی نوێژی جەنازەی بۆ رێکخرا .
لە رێوڕەسمەکەدا چەندین کەسایەتی جیهانی ئامادەی بوون و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکێک بوو لەو سەرکردانە.
پێش ئەنجامدانی نوێژی جەنازە، چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوینرایەوە، لەکاتێکدا چەندین ئایەت بەو پەڕۆیەوە بەدی دەکرا کە درابوو بەسەر تابووتی محەمەد عەلی کلایدا.
دواتر ئیمامێک بەناوی زەید شاکر پێش ئەنجامدانی نوێژەکە زانیارییەکی کورتی لەسەر ناوبراو خوێندەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەک لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بیل کلینتۆن، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ویل سمز، کۆمیدیان بیلی کریستاڵ و وەرزشوان بریانت گومبەل گوتاریان دەبێت.
بڕیارە سبەی کلای لە مەزارگەی کەیڤ هیل بەخاک بسپێردرێت.