Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە جیهانی ئیسلامیدا و بەتایبەت لە سووریا و عێراق دیمەنێکی دوور لە دیمەنی یەکێتیی، پێکەوەیی و برایەتی بوونی هەیە.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لەرێورەسمی ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی محەمەد عەلی کلای لە ئەمریکایە، لەخوانێکی بەربانگی تایبەت بە تورکانی ویلایەتی کێنتەکی بەشداریکرد.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لەبارەی جەنگی ناوخۆی سووریاوە قسەی کرد و رایگەیاند:'' لەسووریا تیرۆر لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێت و دەسەپێنرێت. مرۆڤکوژێک جڵەوی بەدەستەوەیە. بەداخەوە کە تا ئێستا ٦٠٠ هەزار کەسی کوشتووە. ١٢ ملیۆن کەس لەماڵ و حاڵیان بوون. تەنها سێ ملیۆن لەوانە لەئێستادا میوانی ئێمەن. ئێمە هاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپا و خۆرئاوا مامەڵەی ئەوە ناکەین لە 'با ئەو ژمارە ئاوارەیە بێنە لای ئێمە و ئەوەندە نەیەت' ئێمە دەرگامان بەڕووی هەموو ئەوانەدا کردووەتەوە کە لە بەرمیلە بۆمبەکان و بۆمبە کیمیاوییەکان هەڵدێن، بۆ لەمەودواش دەرگاکانمان بەکراوەیی دەهێڵینەوە''.