Rewa Mahmut Hasan
04 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
نیویۆرک - AA
شەوی رابردوو یاریزانی بەناوبانگی پێشووی جیهانی کیکبۆکسێن، محەمەد عەلی کلای لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە نەخۆشی پارکینسۆن، کۆچی دوایی کرد.
شەوی رابردوو، کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی لەزاری یەکێک لە بنەماڵەی کلایەوە بڵاوی کردەوە، ناوبراو لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە دوای ئەوەی ماوەیەکە تووشی نەخۆشی پارکینسۆن (لەرە و لاکەی ئەندامەکانی لەش) و کێشەی تەنگە نەفەسی هەبووە.
محەمەد عەلی کلای، چەندین پاڵەوانی کیکبۆکسێنی بردۆتەوە، هاوکات بە پشتگیریکاریکی سەرسەختی رەشپێست و مسوڵمانەکانی ئەمریکا دەناسرا. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤ەوە باری تەندروستی تەواو نەبوو.
ناوبراو بۆ دواجار لە ٨ی نیسانی رابردوودا لە ئاهەنگی فایت نایت لە ئەریزۆنا بینرا .
محەمەد علی کلای، ناوی راستەقینەی خۆی کاسیوس مارشەلوس کلایە و دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٦٤دا بووەتە مسوڵمان ناوی خۆی گۆڕی بە محەمەد عەلی کلای .
محەمەد عەلی کلای لە ساڵەکانی ١٩٧٨،١٩٧٤،١٩٦٤ بۆ سێجار بۆتە پاڵەوانی کیکبۆکسێن، بۆ ١٩جار نازناوی پاڵەوانێتی بەرامبەر کێبرکێکارانی پاراستووە.