Rewa Mahmut Hasan
11 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2016
حەڵەب
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا بەبۆمبی بۆشایی (ڤاکوم) لە باکووری حەڵەب، ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٣ کەسی تریش بریندار بوون.
یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکات کە فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی شیعار، کەلاسە، بوستان کەسر، تارقباب لە حەڵەب، کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە و یەکەکانی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج.
ئەو بەرپرسە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی هێرشەکانەوە سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ١٣ کەسی تریش برینداربوون و لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی رزگارکردنی بریندارەکان لە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندان.