Semra Orkan
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون،ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامداوه.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ئێمانوێل ماکرۆن تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە کردووە.
ھاوکات ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی بە ماکرۆن راگەیاندووە لهبارهی رووداوی بە بارمتەگرتن لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا و، كهوتنهوهی زیانی گیانی و ماددی بههۆیهوه.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبارەی ئەو روونکردنەوە بێ بنەمایانەی لەبارەی عەفرینەوە دەکرێن.
ههروهها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لەگەڵ ماکرۆن لەبارەی رەوشی سووریا کردووە و راشیگەیاندووە کە ناوچەی عەفرین لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە و ئاسوودەیی و ئارامی بۆ ناوچەکە گەڕاندراوەتەوە.
ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی لوتکەی سەرکردەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا کراوە و ئەردۆغان لەمبارەیەوە باسی لە گرنگی خێراکردنی ھەنگاوەکانی پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا کردووە.