ئەنقەرە
سەرۆکایەتی حكومەتی تورکیا ئاشكرایكرد: رۆژی ١٦ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی شاری دیاربەکر دەکات.
لە میانی سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا چەند شوێنێکی مێژوویی بەسەردەکاتەوە. ھەروەھا بەشداریی دەكات لە ئاھەنگێكی بووك گواستنەوەی بە كۆمەڵ لە دیاربەکر.
بەگويرەی راگەیەنراوەی سەرۆكایەتیی حكومەتی توركیا ھەمان رۆژ سەعات شەشی ئێوارە لە ھۆتێلی گرین پارک لە دیاربەکر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
دواتر ھەر لە دیاربەکر چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدەات.