Ahmet Kaplan
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
دیاربه‌كر
گوندپارێزانی كاتی داوا ده‌كه‌ن "تیمی تایبه‌تی گوندپارێزان" پێكبهێنرێت.
سه‌رۆكی كۆنفدراسیۆنی گوندپارێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئانادۆڵو، زیا سۆزه‌ن لهڕوونكردنهوهیەكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیاربه‌كر سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كانی گوندپارێزانی 20 شاردا كۆبووه‌ته‌وه".
سۆزه‌ن راشیگه‌یاند کە نوێنه‌رانی گوندپارێزان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی یڵدرم كردووه له‌وانه پێكهێنانی "تیمی تایبه‌تی گوندپارێزان".
ناوبراو رایگه‌یاند نزیكه‌ی 75 هه‌زار گوندپارێز له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك گوندپارێزی كاتی و خۆبه‌خش هه‌یه و هه‌ندێكیان ده‌یانه‌وێت پله‌ی سه‌ربازییان پێبدرێت، به‌ڵام یاساكانی ئێستا رێگه به‌وه ناده‌ن.
سۆزه‌ن گوتی: "ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی یاسایی ئه‌نجامبدرێت، مه‌رجی ته‌مه‌ن له 26ه‌وه بكرێته 35 و مه‌رجی خوێندن بكرێته سه‌ره‌تایی، نزیكه‌ی 20 هه‌زار گوندپارێز له‌مه سوودمه‌ند ده‌بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا گوندپارێزان هاوشانی سه‌رباز و پۆلیس به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ده‌بنه‌وه و هه‌رچه‌نده 30 ساڵ تێپه‌ڕیوه هێشتا به گوندپارێزی كاتی ناوده‌برێن، ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانییه.