Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
ئه‌سینا
گرووپێك له خۆپیشانده‌ران كه پرۆتێستۆی سیاسه‌ته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیان كرد له یۆنان، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كۆشكی زاپیۆندا له ئه‌سینای پایته‌خت.
ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئه‌و كۆشكه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی به‌ره‌ی كرێكارانی به‌ره‌نگاری یۆنان و گرووپێكی زه‌حمه‌تكێش، بووه هۆی دواخستنی سیمینارێك له‌باره‌ی به‌ڵێننامه‌كانی كاری به‌كۆمه‌ڵ كه ژمارەیەک وه‌زیر به‌شداریان تێدا ده‌كرد.
سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران كه له ده‌وری كۆشكه‌كه كۆببوونه‌وه، هوتافی "ده‌سته چهپهڵهكانتان له‌سەر مووچه‌كانمان هەڵگرن" و "كرێكار مل كه‌چ مه‌كه و مافه‌كه‌ت بهدهستبهینه"-یان ده‌گوته‌وه.
دوای نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌دا، خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌یان لێ‌كرد.
سیمیناره‌كه كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری كاری یۆنان، جۆرج كاترۆگالۆس، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌مسا، ئالۆیس ستۆگهر و، راوێژكار و وه‌زیری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی پورتوگال، جۆس ئه‌نتۆنیۆ ڤیرا داسیلڤا، به‌شداری تیدا ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی یۆنان، داخوازییه‌كانی خاوه‌ن قه‌رزه‌كانی به هێڵی سوور ناوزه‌ند ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه جێبه‌جێیان ناكات.