Mazın Asad
21 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
ئافیۆن
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ گوتی: "ئێمە لەم رووداوەدا زانیمان کێ دۆستە و کێ دوژمنمانە".
یڵدرم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرمایەگوزاران لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری ئافیۆن کاراھیسار گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند لە قۆناغی دامەزرانی ئاکپارتی، رێبازی مەزنی پارتەکە لە شاری ئافیۆن کاراھیسار دەستی پێکردووە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "ھەموو کەسێک باجی کردەوەکانی دەداتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شتی بەم جۆرە روونەدات. دادوەریی کاری خۆی دەکات و سزای پێویست دەردەکات. بۆ ئەمەش بڵاوکردنەوەی دروشمی "مافخوراو" بۆ ئەمانە بێ بنەمایە. ئەمەش جۆرێکە لە ئۆپەراسیۆنی گۆڕینی راستییەکان لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ".
یڵدرم لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ گوتی: "ئێمە لەم رووداوەدا زانیمان کێ دۆستە و کێ دوژمنمانە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند: "رووکاری ئابووری تورکیا لەگەڵ رووکاری بانکەکان ناگونجێت. رووکاری جیھانی کار لەگەڵ رووکاری بانکەکانمان ناگونجێت. ئەمەش لە تورکیا ناوەشێتەوە. جارێکی دیکە ھۆشداری دەدەمە ئەمانە. ئێمەش رێککاری خۆمان ھەیە".
یڵدرم لە درێژەدا گوتیشی: "دەبێ ئاین پێگەی بەرزی خۆی ھەبێت. بە پێچەوانەوە کێشە دەستپێدەکات. سەیری سووریا و عێراق بکەن. ئەوەی کە دەکوژێ ناوی ئەڵڵا دەھەنێت ئەوەی کە دەشکوژرێ ھەر ناوی ئەڵڵا دەھێنێت. بەم پێیەش ئەمانە دەڵێن موسڵمانین. ئەمانە موسڵمان نین بەڵکو دەجالن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ھەروەھا گوتی: "بابەتی مەزھەبی کارێکی زۆر مەترسیدارە. ئەگەر لە ناوچەکە رێگری لە کاری مەزھەبی نەکەین، ئەوە کارەساتێکی گەورە روو دەدات. دەزانن بۆ چی لە وڵاتەکەمان ناوی یەزید ھیچ بەکار نایەت؟ ئایا ھیچ شوێنێک بە یەزید ناونراوە؟ سەیری مزگەوتەکانمان بکەن لە لەوحەکان ناوەکانی اللە، محەمەد، ئەبوبەکر، عوسمان، عەلی، حەسەن و حوسێن دەبینن. ئێمە جیاوازی لە نێوان شیعە-سوننە ناکەین. بۆ ئێمە ئەھلی بەیت بنەمایە و خوا بنەمایە و پێغەمبەر و ھاوەڵەکانی بنەمایە. گەورەترین ستەملێکراو لە رووداوەکەی حەزرەتی حوسێن، موسڵمانانە. بۆیە ھەرگیز رێگە بەو جیاکارییە مەترسیدارە نادەین. ھاواری ئێمە بۆ عێراق ئەمەیە".