Mazın Asad
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی کۆبووەوە.
سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی لە پێش ژوورەکە لە پەرلەمانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کرد. یڵدرم و باخچەلی لە لایەن رۆژنامەوانانەوە وێنەیان گیرا و کچی راوێژکاری سیاسی گرووپی ئاکپارتی جەنک ساریگۆل کە تەمەنی چوار ساڵ و نیوە چەپڵە گوڵێکی پێشکەش بە یڵدرم و باخچەلی کرد.
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی مەھەپە وێنەیان لە لایەن پەیامنێرانەوە گیرا، بۆ ژووری کۆبوونەوەکە چوون.
-"پێکھاتەکە زۆر قولە لەوەی بیری لێدەکرێتەوە"
کۆبوونەوەی یڵدرم و باخچەلی نزیکەی ٤٥ خولی خایاند و دواتر ھەردووکیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا لە شەوی ١٥ی تەمووز لە کارەساتێکی زۆر گەورە رزگاری بووە و گوتیشی: "ناتوانین بڵێین مەترسی کۆتایی پێھاتووە. پێکھاتەکە زۆر قولە لەوەی بیری لێدەکرێتەوە. پێویست بە ماوەیەک ھەیە بۆ ھەڵگرتنی تەواوی مەترسییەکان".
بەھۆی ھەڵوێستی مەھەپە لە پەیرەویی باری نائاسایی لە تورکیا و پشتگیریکردنی لەو قۆناغەدا، یڵدرم ستایشی باخچەلی کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "دەرکردنی بڕیارنامەی حکوومەت لە چوارچێوەی باری نائاسایی لەناوبردنی مەترسییەکانی کودەتا و ئاساییکردنەوەی سیاسەتە. بە مانایەکی دیکە ھەڵگرتنی ھەوڵەکانی دەرەوەی سیاسەتە . لەبارەی کارەکانی داھاتوو زانیاریم پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی گشتی کرد. ئەویش بۆچوونەکانی لەبارەی بابەتەکان خستەڕوو. ئاماژەی بە ھەندێک خاڵ کرد. کۆبوونەوەیەکی زۆر بە سوود و باش بوو".
لە وەڵامی پرسیارێک کە 'گوتتان مەترسییەکان کۆتایی پێ نەھاتووە. مەبەست لە مەترسییەکاندا بوونی ھەندێک کەسە لە نێو سوپا، واتا کەسایەتی چالاک ھەیە؟' یڵدرم لەوبارەیەوە گوتی: "١٥ رۆژ ئەوەی نیشان دا کە ئەم پێکھاتەیە بە بەشداربووانی ھەوڵی کودەتاکە سنووردار نییە، بەڵکو توانایەکی گەورە لەخۆ دەگرێت. بۆیە بێ دروستبوونی دڵەڕاوکێ پێویستە کارەکانمان لەبارەی ئەو بابەتانەوە درێژە پێ بدەین. بۆیە ئێمە لەوبارەیەوە بڕیارنامەکان دەردەکەین. بە ئامانجین کۆنترۆڵی ئەگەری مەترسییەکان بکەین".
لە لایەکی ترەوە سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی دوای وەرگرتنی داوەتنامەیەک لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم دەرفەتی کۆبوونەوەی لە کۆشکی چانکایا رەخساوە.
لە وەڵامی پرسیارێک "چۆن پێشوازی لە کشاندانەوەی ھەندێک لە سکاڵاکانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن؟"، باخچەلی لەوبارەیەوە گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز، ئەم ھەنگاوە، ھاوکار دەبێت لە یەکریزی و یەکێتی نێوان پارتەکان. سوپاسی جەنابیان دەکەین".