Sertaç Bulur,Orhan Onur Gemici,Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بە مەبەستی رێگریکردن لە فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی تورکیا لە ٢٩ شار ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دا و٥١ گومانلێکراوی دەستگیر کرد.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستیان گەیشتووە، تیمە تایبەتەکانی ئاسایشی گشتی لە تورکیا لە ٢٩ شار ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجام داوە دژ بەو کەسانەی کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە هەڵدەستن بە فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر و توانراوە ٥١ گومانلێکراو دەستگیر بکرێت.
گومانلێکراوەکان براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە چەندین شێوازی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان بڵاو کردۆتەوە و چۆنیەتی بەکارهێنانیان گەیاندۆتە خەڵک لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەند ئامێرێکی تەرازووی هەستیار بۆ پێوانی ماددەی هۆشبەر دۆزراونەتەوە.