Rewa Mahmut Hasan
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکی جەندرمەی تورکیادا لە شارۆچکەی ئایڤاجکی سەر بە چاناککالە ٣١٥ هاووڵاتی بیانی دەستگیر کران کە بەنیازبوون لەرێگەی نایاسییەوە بچنە ئەورووپا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، ئەو بیانیانە هەوڵیان داوە بچنە دوورگەی میدیلی لە یۆنان و لەوێشەوە بەرەو ئەورووپا هەڵبێن.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٣١٥ کەسی قاچاخ دەستگیر کراون لەگەڵ ٦ قاچاخچی.
لە ئێستادا لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامیان هەیە بۆ گرتنی کەسانی قاچاخ.