Abdullah Shukur
28 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێوارە فتاری پرۆتۆکۆڵ لە شاری ئیستانبوڵ بە بۆنەی ٥٦٤ەمین ساڵیادی فەتحی ئیستانبوڵ گوتارێکی پێکشەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئیستانبوڵ، پوختەی تورکیایە. تەواوی ٨٠ پارێزگای تورکیا پەیوەندی مرۆیی و فیزیکی بە ئیستانبوڵەوە ھەیە. ھەر بۆیەش باسکردن لە ئیستانبوڵ بە مانای باسکردن لە تورکیا دێت. خزمەتکردن بە ئیستانبوڵ بە مانای خزمەتکردن بە تورکیا دێت. ئێمە بە ئیلھام وەرگرتن لە ئیستانبوڵ گشت خزمەتگوزارییەکان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، گواستنەوە، رۆشنبیری، وەرزش و کۆمەڵایەتی دیکەمان بۆ گشت پارێزگاکان بردووە".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە ئامانجەکانی وڵاتەکەی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٣ کرد و گوتی: "جیھان دووبارە لە قۆناغی رێکخستنەوە دایە. بۆیە لەم قۆناغە ئەرکی زۆر دەکەوێتە سەر شانی ئەو شارە. ئێمە لە ھۆشداری ئەم دۆخە داین و بۆیەش ئامادەکاری لە بواری ئابووری و دیموکراسی دەکەین. پێویستی ئەو قۆناغە تا ٢٠١٩ زۆر بە باشی بقۆزینەوە. ئامانجی ٢٠٢٣ بەردی بناغەی گەیشتنمانە بە ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ. بۆیە لە گشت ئامانجەکانی ئێستا و داھاتووشمان، شاری ئیستانبوڵ لە پێشینەی ھەموو شتێک دەبێت".
ئەردۆغان باسی لە قۆناغی داھاتووی وڵاتەکە و ئەنجامدانی پڕۆژەی زۆر گرنگی کرد و گوتی: "لە قۆناغی داھاتوودا پڕۆژەی زۆر گرنگ جێبەجێ دەکەین. پاڵپشتی لە ھاوڕێ سەرکەوتووەکان دەکەین و ئەو کەسانەشی کە بەرھەمیان نەبووە، کەسانی دیکە لە شوێنیان دادەنێین. بۆیە ھەڵسانگاندن لەسەر ئەم بابەتە دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتیشی: "ئەم گەل و نیشتمانە پێویستی زۆری بە رێز و خۆشەویستی ھەیە. کاتێک بەسەر ئەم کێشانەدا سەرکەوتین ھیچ کەسێک ناتوانێت یەکپارچەیی و یەک ریزی ئێمە تێکبدات. بە زووترین کات ئەو کارانە تەواو دەکەین کە ئەو زیانانە لەناو دەبات کە رێکخراوەکانی تیرۆریستی داعش و فەتۆ و پەکەکە بە شاری ئیستانبوڵیان گەیاندووە".