Abdullah Shukur
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە دڵنیاییەوە گەشەی تورکیا، پاشماوەی خاچپەرستەکان ناڕەحەت دەکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەرچەندە ئێوە ناتانەوێ بەڵام ئێمە بەرگری لە مافی قودس دەکەین، بەرگری لە مافی غەززە دەکەین، بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی دەنگی منداڵانی یەمەنی، ھەژارانی سووریا و برسییەکانی ئەفریقا".
ئەردۆغان: " دووبارە بەرەنگاربوونەوەیەکی نێوان خاچ-ھیلالمان ناوێت. بەڵام ئەگەر زۆر لە خەمی ئەوەدان، ئەوەی پێویست بێت دەبێت، ئەوەش بە ئاشکرای دەیڵێن".
ئەردۆغان لەبارەی ئەو تیرۆریستەی کە لە نیوزلەندا ھێرشەکەی ئەنجامدا: "لەسەر چەکەکان نووسیوتە، ئەوانە لە رابردوو بەجێمان ، ئیتر جیھانێکی دیکە ھەیە".
ئەردۆغان لەبارەی ئەو تیرۆریستەی کە ھێرشەکەی لە نیوزلەندا ئەنجامدا: "چی دەڵێ ئەو دڕندەیە؟ ئەو بێ رەوشتەی کە ٤٩ برامانی شەھید کردووە، دەڵێ 'دەتوانن لە بەری ئانادۆڵو بمێنەوە بەڵام ناتوانن بپەڕنەوە بەری ئەورووپا" تۆ کێی؟ تۆ ھێشتا ھەوڵ بدە وەرە ئەم ناوچانە".