Mohammed Baqi Hussein
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا خولوسی ئاكار رایگەیاند: "سوپای وڵاتەکەی تا زیاتر له‌و ناپاكانه‌ی دزه‌یانكردووه‌ته ناوی پاكبكرێته‌وه، زیاتر به باوه‌ڕبه‌خۆبوون و سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێده‌هێنن كه پێیان ده‌سپێردرێت".
ئاكار باسی له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كرد و رایگەیاند: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی به‌رگریی له‌خۆكردن ئه‌نجامدراوه. له‌كات و شوێنی جیاجیادا لێكدانه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌كرێت. كۆماری توركیا و سوپاكه‌ی چاوی له خاكی هیچ وڵاتێكی دیكه نه‌بڕیوه. ته‌نها و ته‌نها ده‌مانه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی مافی رەوای به‌رگریی له‌خۆكردندا ئاسایشی خۆمان بپارێزین".