Mazın Asad
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن رایگەیاند: "بانگەوازی بۆ گشت سەرکردەکان دەکەم کە رێز لە شکۆ و مافی ئەو مرۆڤانە بگرن کە بەھۆی ھەڵومەرجی وڵاتەکانیان ناچاربوونە ماڵ و حاڵیان جێ بھێڵن بۆ ئەوەی بەدوای ژیانێکی باشتر بگەڕێن".
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران و کۆچبەران و کردنەوەی دەرگای وڵاتان بۆ پەنابەران، لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لووتکەی پەنابەران و کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مۆن لە گوتەیەکی لە دەستپێکی لووتکەکە رایگەیاند لووتکەکە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی کێشەی جموجۆڵی پەنابەران و کۆچبەران لە جیھاندا ساز کراوە.
بان گوتی: "ھیچ کاتێک وەک ئێستا بەو رێژەیە رووبەڕووی لێشاوی کۆچ نەبووینەتەوە. ھەندێکیان لە شەڕ ھەڵدێن و ھەندێکشیان بەدوای ژیانێکی باشتر دەگەڕێن. پێویستە پەنابەران و کۆچبەران وەک کارێکی سەخت نەبین، بەڵکو وەک توانایەک ببینن".
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد رێز لە مافی پەنابەران و کۆچبەران بگیرێت و راشیگەیاند پێویستە ھەموو لایەک پابەند بێت بە بڕیارنامەکانی نیویۆرک.
بان تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی دۆژمنایەتی بیانی و زیاتر گوتیشی: "بانگەوازی بۆ گشت سەرکردەکان دەکەم کە رێز لە شکۆ و مافی ئەو مرۆڤانە بگرن کە بەھۆی ھەڵومەرجی وڵاتەکانیان ناچاربوونە ماڵ و حاڵیان جێ بھێڵن بۆ ئەوەی بەدوای ژیانێکی باشتر بگەڕێن".
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "لەم لووتکەیەدا ئەگەر تەنھا پابەند بین بەو بەڵێنامەی دەیدەین، ئەوە پڕ مانا دەبێت".
لە لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پیتر تۆمسۆن لە گوتەیەکیدا رایگەیاند نیگەرانی زۆریان بەرامبەر بە ھەڵوێستی دوژمنایەتی و نەفرەت ئەنگێزی دژی پەنابەران و کۆچبەران ھەیە کە بەبێ چارەیی گیانیان رزگار دەکەن و بە دوای دەرفەتێکی باشتر دەگەڕێن بۆ ژیان.
تۆمسۆن ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە بەرەنگاریی دوژمنایەتی بیانی و لێدوانی نەرێنێ لەوبارەیەوە ببنەوە و گوتیشی: "بانگەوازی بۆ گشت مرۆڤەکان دەکەم کە ھەست بە سوودی ئەو کۆچبەرانەی بکەن کە نیشتەجێ دەبن لە نێو ئەو کۆمەڵگەیەدا".
لە لایەکی ترەوە کۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان زەید رەعەد حوسێن ئاماژەی بەوە دا کە پەنابەران لە لایەن زۆرێک لە وڵاتانی جیھان لەیاد کراوە و گوتیشی: "شکستی شکۆمەندی روودەدات".
زەید گوتیشی: "کاتێک ملیۆنەھا مرۆڤ لە چادرەکان بە دوای ئازادی دەگەڕێن و منداڵ و ئافرەتەکانیان لە پشت دەکەن و ھەزاران کلیۆمەتر دەبڕن و رووبەڕووی مەترسی خنکان دەبنەوە، ئەوەی ئێمە دڵتەنگ دەکات ئەوەیە کە کاتێک دەستگیر دەکرێت و دواتر ئازاد دەکرێن، رووبەڕووی لێدوای نەژادپەرستی دەبنەوە. بۆیە ئێوە پێویستە وا بە رەحەتی لێرە دانەنیشن".
دوای دەستپێکی لووتکەکە، سەرکردەکان لەبارەی دەربڕینی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە پەنابەران و کۆچبەرانی وڵاتەکانیان گوتارێک پێشکەش دەکەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بە ناوی تورکیاوە گوتارێک لە لووتکەکە پێشکەش دەکات.