ئەنقەرە - AA
سبەی یەکشەممە ٣١ی ئازار، 19هەمین جەژنی دیموکراسی ناوخۆیی تورکیا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان بەڕێوەدەچێ.لە هەڵبژاردنەکەدا ٥٧ ملیۆن دەنگدەر بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
لەو هەڵبژاردنەدا ١٢ پارتی سیاسی بەشدارن لە کێبرکێکەداو لە سەرتاپای تورکیادا ٥٧ ملیۆن دەنگدەر ناویان تۆمار کراوە و لەسەر ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوق دەنگ دەدەن.
یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار دەنگدەر کە ١٨ ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجارە بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردندا. ٣٨ملیۆن و ٩٢٩ هەزار و ٧٣٢ دەنگدەر مێ، ٢٨ ملیۆن و ١٢٨ هەزارو ٩٠٤ یان نێرن، کە سەرجەم ٥٧ ملیۆن و ٥٨هەزار و ٦٣٦ دەنگدەرن و دەچنە سەر ١٩٤هەزار و ٣٩٠ سندوق.
ئاژانسی ئانادۆڵو تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێییەکان لە ٣١ی ئازاردا بڵاو دەکاتەوە.
زۆرێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێن وەڵامەکانیان بەم چەشنەن ئەمانە:
١- چەند پارت بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردندا؟
بەپێی بریاری دەزگای باڵای هەڵبژاردن هەریەک لە پارتەکانی، پارتی داد وگەشەپێدان، پارتی سەربەخۆیی تورکیا، پارتی یەکگرتووی مەزن، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکراتیک، پارتی دیموکراتی گەلان، پارتی ئیی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی، پارتی سەعادەت، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی نیشتیمان، بەشدارن لە کێبرکێکەدا.
٢- لە تەواوی تورکیادا چەند سندوق دادەنرێت:
جگە لەو سندوقانەی لە بەندینخانەکاندا دادەنرێت لە ٣٠ شارەوانی گەورە ٤٤ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٧٠٤ دەنگدەر لە ١٤٢هەزارو٧٧٧ سندوقدا دەنگ دەدەن، لە ٥١ پارێزگاکەی تریشدا ١٢ ملیۆن و ٨٣٧ هەزار و ٧٧ دەنگدەر لەسەر ٥١ هەزارو ٨٥١ سندوق دەنگ دەدەن.
هه‌موو ده‌نگده‌رێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته شازانه‌ی دیاریكراون له‌یاساكه‌دا، له‌هه‌ر سندوقێكی ده‌نگداندا ناوی تۆماركرابێت، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه ده‌نگ بدات. ده‌نگده‌ر له‌خولێكی ده‌نگداندا ناتوانێت له ده‌نگێك زیاتر بدات.
٣- ده‌نگده‌رانی گه‌وره‌شاره‌كان ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌رانی ئادانا، ئه‌نقه‌ره، ئه‌نتاڵیا، ئایدن، باڵكهسیر، بورسا، ده‌نیزلی، دیاربه‌كر، ئه‌رزوڕووم، ئێسكیشههر، عه‌نتاب، هاتای، ئیستانبول، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ماراش، قه‌یسه‌ری، كۆجائه‌لی، كۆنیا، ماڵاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغڵا، ئۆردو، ساكاریا، سامسون، ئورفا، ته‌كیرداغ، ترابزۆن و وان، ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٤- له‌و شارانه‌ی كه گه‌وره شار نین، ده‌نگده‌ر ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌كات؟
ده‌نگده‌ری ئه‌و شارانه‌ی گه‌وره‌شار نین، ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٥- ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی شار، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٦- كارتی ده‌نگدان چ ره‌نگ ده‌بێت؟
كارتی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ره‌نگی "سپی"، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا "پرته‌قاڵی"، بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی "شین" و بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی "زه‌رد"ه.
٧- كارته‌كانی ده‌نگدان له چه‌ند زه‌رفدا داده‌نرێن؟
كارته‌كانی ده‌نگدان له یه‌ك زه‌رفدا داده‌نرێن.
٨- كاره‌كانی ده‌نگدان به‌پێی پاریزگا كاتژمێر چه‌ند ده‌ست پێده‌كات؟
به‌پێی بریاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌نگدان له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لازیغ، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕووم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، ماراش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیڤاس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕنا‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیغدر، كلیس و گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌و پارێزگایانه كاتژمێر 07:00 ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 16:00 ته‌واوده‌بێت. جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه كاته‌كانی ده‌نگدان له نێوان 08:00 بۆ 17:00ه.
٩- كێن ئه‌وانه‌ی له سندوقی گه‌ڕۆكدا ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سندوقی گه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی دانراوه كه به‌هۆی نه‌خۆشی و و كه‌م ئه‌ندامێتییه‌وه له جێگادا كه‌وتوون. ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌توانن له‌و سندوقی گهڕۆكانهدا ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و 27ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی 24ی حوزه‌یرانی 2018دا به‌كارهێنرا و، له هه‌لبژاردنه شارهوانهكانیشدا ئه‌وه دووه‌مین جاره به‌كارده‌هێنریت.
١٠- كاتژمێر چه‌ند ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت؟
له‌و پارێزگایانه‌ی كاته‌كانی ده‌نگدان تیایاندا 07:00-16:00ه، كاتژمێر 16:00 ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت و له پارێزگاكانی دیكه‌دا له پێش كاتژمێر 17:00 ده‌ستپێناكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌واوی ده‌نگده‌ری ناو لیسته‌كانیش هه‌موو ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا ناتوانرێت پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ده‌نگدانه‌كه سندوقه‌كان بكرێنه‌وه.
news_share_descriptionsubscription_contact



