ئەنقەرە
بەپێی بەرنامەی سەفەری جەمیل چیچەک، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی کۆدەبێتەوەو پاشانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا وەڵامی میدیاکان دەدەنەوە. دواتر چیچەک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی و جێگری سەرکۆماری عێراق خوزەیر خوزاعی دیدار ئەنجام دەدا.
وا بڕیارە چیچەک لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تورکمانەکانی عێراقیش دیدارو گفتوگۆ ئەنجامبداو ھەمان رۆژ بگەڕێتەوە بۆ ئەنقەرە.