Sangar Hamad Azeez
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا: "لە چوارچێوەی لێکۆلینەوەکان لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا ٧٣ سەربازی سەر بەفەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە کارەکانیان دورخرانەوە".
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند ٧٣ سەربازی سەر بەفەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
''کارمەندەکانمان تەواوی هەستیاریی خۆیان نیشاندەدەن و سەربازە قارەمانەکانمان بەردەوامن لە ئەرکی پاراستنی نیشتیمان و وڵات، بە وەدەرنانی ئەندامانی فەتۆ لە سوپاکەمان هێندەی دیکە سوپاکەمان تۆکمەدەکەین و خزمەتی گەلەکەمانی پێدەکەین".