Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2016
زیانه مادیه‌كانی شارۆچكه‌ی سلۆپی به‌هۆی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه، به 82 ملیۆن لیره مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، لیژنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان له شارۆچكه‌ی سلۆپی كاره‌كانی تەواو كرد.
بەم پێیەش 23 تیم كه له 72 كه‌س پێكهاتوون، له‌سه‌ر داوای پارێزگاری شرنەخ له وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازییه‌وه ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌كه كران و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له حەوت هه‌زار و 619 بینا و شوێنكار، 19 بینای حكوومی و دوو مزگه‌وتدا لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا تیمه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت کە 342 بینا و شوێنكار و دوو مزگه‌وت زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و شەش هه‌زار و 352 بینا و شوێنكار و 17 بینای حكوومی زیانی سووكیان به‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها 27 بینا به ته‌واوی رووخاون و 898 بینای دیكه‌ش زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
زیانه مادییه‌كانی شارۆچكه‌ی سلۆپی به‌هۆی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به گشتی، به 82 ملیۆن لیره مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه سكاڵای تۆماركردووه به ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ماڵه‌كه‌ی له په‌لاماره‌كاندا له كه‌ڵك كه‌وتووه و ناچار بوون له ماڵی براكه‌یدا نیشته‌جێبن و رایگەیاند به‌و قه‌ره‌بووه‌ی کە وه‌ریده‌گرن، ماڵه‌كه‌یان نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه".