Rewa Mahmut Hasan
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
نیویۆرک - AA
نومان کورتوڵموش: "تائێستا بیروڕایەکی فەرمی لەناو تورکیا نییە سەبارەت بەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لەپشت هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچییەوە بن، بەڵکو بەهۆی درەنگ کەوتنی کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر هەوڵەکە، لە هزری گەلی تورکیادا، ئەم دۆخە وا کەوتبێتەوە کە دوو وڵاتی دۆست و هاوپەیمان چۆن دەکرێت پەیوەندیان بەو چەشنە بێت لەناوخۆیاندا".
یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند کە تائێستا بیروڕایەکی فەرمی لەناو تورکیا نییە سەبارەت بەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لەپشت هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵاچییەوە بن، بەڵکو بەهۆی درەنگ کەوتنی کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر هەوڵەکە، لە هزری گەلی تورکیادا، ئەم دۆخە وا کەوتبێتەوە کە دوو وڵاتی دۆست و هاوپەیمان چۆن دەکرێت پەیوەندیان بەو چەشنە بێت لەناوخۆیاندا.
لەبارەی رادەستکردنەوەی تاوانباران لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا، کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە لەچوارچێوەی مافەکانی ئێرەدا لانیکەم تا ئەو سکاڵایە بەردەوام بێت، داوای دەستگیرکردنی گولەنی سەردەستەی فەتۆ دەکرێت.
لەبارەی سووریاشەوە کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا سێ هێڵی سووری هەیە، لەوانە ئاسایشی سنوورەکانی، دواتریش پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا لەڕێگەی بەرهەڵستیکردنی دروست کردنی رارەوێکی تایبەت بە پەیەدە، هەروەها کشانەوەی پەیەدە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات.