Mohammed Baqi Hussein
20 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2016
10ی تشرینی یه‌كه‌م ناو تۆماركردن بۆ خوێندن له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی پۆلیس كه سه‌ربه ئه‌كادیمیای پۆلیسی توركیایه و پۆلیسی هێزه تایبه‌ته‌كان په‌روه‌رده ده‌كات، ده‌ستپێده‌كات و بڕیاره 10 هه‌زار فێرخوازی كوڕ وه‌ربگیرێن.
لهروونكردنهوهیهكدا كه له ماڵپه‌ڕی ئه‌كادیمیای پۆلیسی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه، 10 هه‌زار فێرخوازی كوڕ كه خزمه‌تی سه‌ربازیی كردبێت، ته‌مه‌نی له خوار 28 ساڵه‌وه‌بێت و لانیكه‌م ده‌رچووی ئاماده‌یی یان خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌كی هاوتاكراوبێت، له ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی پۆلیس وه‌رده‌گیرێت.له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه 10ی تشرینی یه‌كه‌م ناو تۆماركردن ده‌ستپێده‌كات.