Ömer Yıldız,Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئادانا - AA
له ئادانا له‌سەر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی به كارگۆ بۆ ماڵێك ره‌وانه كراوه "پۆتاسیۆم فێرۆسیاناید"ه، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وانه‌ی كه به‌گومان بوون له‌و كارتۆنه‌ی به كارگۆ بۆ ماڵێك له شارۆچكه‌ی سێهان نێردرابوو، پۆلیسیان له رووداوه‌كه ئاگاداركرده‌وه.
به هۆی بانگه‌شه‌ی كه ره‌نگه مادده‌كه‌ی نێو كارتۆنه‌كه "پۆتاسیۆم فێرۆسیاناید"ی تیادا بێت، تیمی كیمیایی، بایۆلۆجیی، رادیۆلۆجیی و ئەتۆمی ئافاد ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران.
تیمه‌كان به جلوبه‌رگی تایبه‌تییه‌وه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له مادده‌كه، كارتۆنهكهیان بۆ تاقیگه برد.