Orhan Pehlül
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2021
ئادیامان – AA
له كاتی كاره‌كانی کنە و پشکنین له سنووری شاری دێرینی پێڕێ له گه‌ڕه‌كی ئۆرهنلی سەربە پارێزگای ئادیامان، گۆڕ و ئێسكه په‌یكه‌ری مرۆڤ کە هی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی بیزه‌نتییه دۆزرایه‌وه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ.
كاروباری کنە و پشکنین له ناوچه‌ی سنووری شاری دێرینی پێڕێ كه یه‌كێكه له‌و پێنج شاره گرنگانه‌ی باوه‌شی بۆ شانشینی كۆمماجین كردووه‌ته‌وه به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی ئادیامان، مه‌همه‌ت ئاڵكان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ٤٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان كردووه به کنە و پشکنین له گه‌ڕه‌كی ئۆرهنلی.
مەهمەت ئاڵكان ئاماژه‌ی به كاره‌كانی کنە و پشکنین كرد له باكوور و رۆژئاوای نافورەی رۆما و گوتی: "پێكهاته‌ی گۆڕی له‌م جۆره له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون جێی سه‌رسووڕمانه. له‌و پێكهاته‌ی گۆڕه‌دا ئێسكه په‌یكه‌ر دۆزرایه‌وه. ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره له‌سه‌ر پشت راكشاوه و به جۆرێك له جۆره‌كان به درێژایی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا درێژ كراوه. له‌نێویشیدا وه‌ك دیاریی مردوو گۆزه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه. به‌هۆی بوونی ئه‌و گۆزهیهوه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م گۆڕه دەگەڕیتەوە بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی بیزه‌نتی واتا مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ".