Adsız Günebakan,Fırat Özdemir
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
عەنتاب- AA
ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری عەنتاب کەوتبووەوە، کۆنترۆڵکرا.
بهپێی زانیارییهكان ئاگرهكه لە بەشی نەخۆشییەکانی دڵی نەخۆشخانەکە، کەوتبووەوه و دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا لەناو نەخۆشخانەکەدا بوون لەڕێگهی پلیکانەی رزگاربوونەوە برانە دەرەوەی نەخۆشخانەکە و ٤٥ نەخۆشیش کە دوکەڵی ئاگرەکە کاریگەری لەسەر تهندروستییان دروستکرد، گواسترانەوە بۆ ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لەئێستادا، له ههوڵی كردنه دهرهوهی دووكهڵهكهدان.
بەڕێوبەری گشتیی نەخۆشخانەکە، جەزمی ئوک لە لێکدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاشکرایکرد کە لێکۆڵینەوە بەراییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا روویداوە.
جەزمی ئوک باسی لەوەشکرد کە دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە راستەوخۆ تەواوی نەخۆشەکانیان هێناوەتە دەرەوە کە ژمارەیان ٤٥ نەخۆش بووە و ئاگرەکەش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.