ئه‌نقه‌ره
ئارنچ رایگه‌یاند كه به‌پێی پاكێجی "به دیموكراسی بوون" كه له 30 ئه‌یلولی 2013 راگه‌یه‌نرا، له خوێندنگە تایبه‌تییه‌كاندا به مه‌رجی هه‌بوونی زمانی توركی وه‌ك بنه‌ما، ده‌توانرێ به زمانی كوردیش وانه‌كان بخوێنرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد كه بۆ په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی پێویست به دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆكمه و نموونه‌یی ده‌كا.
ئارنچ له‌باره‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی باغلاری سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌كر كه گوایه زمانی كوردی تیایدا ده‌خوێنرێ، رایگه‌یاند له هه‌وڵی به‌دواداچوونن بۆ ئه‌و بابه‌ته و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێ به شێوه‌یه‌كی خۆویسته به مه‌به‌ستی خوێندنی زمانی كوردی له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بێ و گوتی: "پێویسته به‌پێی یاسا بكرێ و به پێچه‌وانه‌وه له یاسا لادانه."