Ramal Mahmood
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
لەمیانی چاکسازییەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئافرەتە ئەفسەرەکان کە ئەرکەکانیان لە یەکەکانی سەربە فەرماندەیی سەرۆکایەتی ئەرکان و فەرماندەیی هێزەکانە دەتوانن لەچک لەسەر بکەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، وەزارەتی بەرگری پڕۆژەی رێکخستنەوەی یەکپۆشی ناو ریزەکانی سوپای تورکیای ئامادە کردووە.
لەمیانی پڕۆژەکەدا لە بەشی "ئەحکامە گشتییەکان"دا هاتووە "ئافرەتانی ئەفسەر، ئەفسەری بەگرێبەست، فێرخوازانی سەربازی، ئارەزوومەندان لە ریزی هێزە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکان دەتوانن لەگەڵ جلی فەرمیدا کڵاو و سەرپۆش لەسەر بکەن، بەمەرجێک روویان دانەپۆشێت".
دوای بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە لە رۆژنامەی فەرمی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.