Rewa Mahmut Hasan
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2017
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بانگهێشتی هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم کە جەماوەر و لایەنگری ئاک پارتی و مەهەپە و پارتی گەلی کۆماری و تەنانەت ئەوانەیش کە لایەنگری هەدەپەن، وەرن با پێکەوە یەکبگرین لە ١٦ی نیساندا بەردی بناغەی سیستەمی تورکیا بۆ تورکیایەکی بەهێزی یەکگرتوو و پێکەوەژیان و خۆشگوزەران دابنێین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی خەڵاتی یەکێتی بەڵێندەراندا گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەپرسی گۆڕانکاری دەستووری کرد لە رێگەی ریفراندۆمەوە و هۆکارەکانی جەختکردنەوەی لە پێویستی سیستەمی نوێ حکوومەتی سەرکۆماریی بۆ ئامادەبووان روونکردنەوە و گوتی: "زامنی هەرە گەورەی ئەم سیستەمە میللەتە. چونکە بەدەستهێنانی زیاتر لەسەدا ٥٠ی پشتگیری دەنگی میللەت واتە خواست هەیە بۆ لەباوەشگرتنی تەواوی کۆمەڵگە. هەر بۆیە ئەویش دەبێتە خاوەنی پرۆژە و پلان و پرۆگرامی گشتگیر کە باوەش بۆ هەموو کۆمەڵگە دەکرێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گۆڕانکاری دەستووری و ریفراندۆمەوە گوتی: "تورکیا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە بەهۆی تێکەڵبوون و ململانێی نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری. ئەو قەیرانە ئابووری و کێشە سیاسیانەی بەهۆی کودەتاکانەوە سەریان هەڵدا زیانێکی ئێجگار گەورەی لە دارایی وڵاتەکەمان دا. دەزانن ئێستا ئەوان چی دەڵێن؟ دەڵێن 'لە ١٦ی نیسانەوە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە تورکیا نامێنێت'. راست بڵێن. ئەگەر سیاسەت بەڕاستی و دروستی ئەنجام بدرێت گەل ئێوە دەگەیەنێتە شوێنێک. ئەگەر سیاسەت بەڕاست و دروستی ئەنجام نەدەن هەر لە جێگەی خۆتان دەمێننەوە".
ئەردۆغان لەبارەی پرسی جیاوازی دەسەڵاتەکان و ناکۆکی لەنێوان سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران لە رووی سیستەمەوە گوتی: "تائێستا بەهۆی ئەوەی هەردوولا لە یەک سەرچاوەی سیاسیەوە هاتوون، یەکتری دەناسن، لەو پۆستانەدا کێشە دروست نەبووە. من هەموو کات دەیڵێم لەگەڵ سەرکۆماری پێشوودا ئەو کێشانەمان هەبوو، ئەگەر دەنگەدەنگ و ناکۆکی رووینەدابێت، ئەوا بەهۆی سەبرو ئارامی ئێمەوە بووە. چونکە لە لووتکەی دەوڵەت نابێت دەنگەدەنگ و شەڕ هەبێت، ئاراممان گرت، سوپاس بۆ خوا کارەکەمان تا ئەمڕۆ هێنا، پێویسته ئهو راستیه ببینین كه تهنها بهسه لێكۆلینهوه له كێشهی نێوان سهركۆمار-سهرۆكوهزیران بكهین لهم سیستمهی کە لە ئێستادا ههیه كه سهرچاوهی دروستبوونێتی".
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دەستووری نوێ خۆگونجاندنە لەگەڵ کۆمەڵگەی هاوچەرخدا و لەوباریەوە گوتی: "له فهرههنگی ئێمهدا گهڕانهوه بۆ دواوه نییه، لهبهرئهوه ناچارین بهرهوپێشهوه بچین، ههمیشه بهرهو پێشەوە بچین. ئهوهش بهشێوهیهكی پێداگریانه دهبێت بهردهوامی پێبدهین. بهڵێنمان بهگهلهكهمان داوه، پشتیوان بهخوا توركیا دهگهیهنینه ئاستی شارستانیته هاوچهرخهكان".