Selma Kasap,Mohammed Baqi Hussein
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاك پارتی، عومەر چەلیك رایگەیاند "دەگەڕێینەوە بۆ گەلەكەمان كە تاكە خاوەن بڕیارە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەماندا. دەگەڕێینەوە بۆ لای خەڵكی ئیستانبوڵ. خەڵكی ئیستانبوڵ هەرچی بڵێت، هەموومان لە كۆتایی هەڵبژاردنەكەدا بەڕێز و خۆشەویستییەوە پێشوازیی لێدەكەین".
لە كاتێكدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاك پارتی بەردەوامبوو، عومەر چەلیك لە ناوەندی گشتیی پارتەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی رێكخست و رۆژەڤەكانی هەڵسەنگاند.
عومەر چەلیك ئاماژەی بە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن كرد و گوتی: "دەگەڕێینەوە بۆ گەلەكەمان كە تاكە خاوەن بڕیارە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەماندا. دەگەڕێینەوە بۆ لای خەڵكی ئیستانبوڵ. خەڵكی ئیستانبوڵ هەرچی بڵێت، هەموومان لە كۆتایی هەڵبژاردنەكەدا بەڕێز و خۆشەویستییەوە پێشوازیی لێدەكەین".
گوتەبێژی ئاك پارتی، عومەر چەلیك ئاماژەی بەوەدا كە بە پێگەیشتووی قۆناغەكە بەڕێوەدەبەن و هەندێك میكانیزمیان هەڵگرتووە كە لە ساڵانی رابردوودا ئیرادەی گەلی پێ دزراوە و گوتی:
"ئامانجی یەكەممان سەرخستنی ئیرادەی دیموكراسییە. بۆ ئەمەش هەوڵەكانمان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانمان لە رێگەی یاساوە ئەنجامدا و ئەنجامەكەی ئەمەبوو. لەمەودواش بەهەمان شێوە بەدوایدا دەڕۆین. جوانترین لایەنی دیموكراسی ئەوەیە كە لە هەڵبژاردندا پارتەكان دەدۆڕێن و دەبەنەوە، بەڵام تاكە یەك هاووڵاتیش نادۆڕێت. لەبەرئەوە دەمانەوێت بە هاووڵاتییانمان بڵێیت كە دوای ئەم بڕیارە لە هەندێك شوێن هەوڵی ئاژاوەگێڕی دەدرێت و بەوریاییەوە چاودێریی بكەن. ئەوەی لەگەڵ ئەم ئاژاوە گێڕییانەدا بێت، لەگەڵ دیموكراسی و سیستمی یاسایی توركیادا نییە. ئەمانە بەردەوام بۆ هەلێك دەگەڕێن و هەوڵی كاری دوژمنكارانە دەدەن دژبە ئاسایشی توركیا و سیستمی یاسای توركیا".