Sefa Şahin
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆسەر رێكخراوی تیرۆریستیی پەكەكە لە ناوچەی زاب باكووری عێراق، ژمارەیەك حەشارگە و سەكۆ و كۆگای چەك تەقێندرانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیا، سوپای توركیا لە ناوچەی زاب باكووری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیی بۆسەر پەكەكە ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا ژمارەیەك سەكۆی چەك، حەشارگە و كۆگای چەكی رێكخراوی تیرۆریستیی پەكەكە تەقێندراونەتەوە.