Sarp Özer
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگەیاند "خه‌باتی ئێمه دژبە تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعشه كه مه‌ترسی بۆسه‌ر برا توركمان و عه‌ره‌ب و كورده‌كانمان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئایینی و ئیتنیكییه‌كان دروست ده‌كه‌ن".
راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، جۆن بۆڵتن رایگه‌یاندبوو، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا به‌نده به چه‌ند پێشمهرجێكهوه و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بكشێته‌وه، ده‌بێت توركیا گرنتیی ئاسایشی "جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان" بكات كه مه‌به‌ستی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یه و هه‌روه‌ها پابهندیشبێت به مه‌رجی له‌ناوبردنی داعشه‌وه.
دوێنێ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا گوتی: "بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا كورده‌كانی كردووه‌ته ئامانج بێ واتایه. ئامانجی توركیا ریكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار-یش له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریاوه رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه.
خولوسی ئاكار جه‌ختیكرده‌وه كه خه‌باتی توركیا دژبە برا كورده‌كان نییه كه سه‌دان ساڵه هه‌مان جوگرافیا و هه‌مان نان پێكه‌وه به‌شده‌كه‌ن و گوتی:
"خه‌باتی ئێمه دژبە تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعشه كه مه‌ترسی بۆسه‌ر برا توركمان و عه‌ره‌ب و كورده‌كانمان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئایینی و ئیتنیكییه‌كان دروست ده‌كه‌ن".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌كه‌كه/یه‌په‌گه هه‌رگیز نابنه نوێنه‌ری كوردان و گوتی: "ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌تایبه‌تی كورده‌كان".
له‌م نێوه‌نده‌دا شاره‌زایانی ئه‌منیی باسیان له‌وه كرد كه هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوێكی تیرۆریستیی به رێكخراوێكی تیرۆریستیی دیكه دژبه‌یه‌كییه‌كی گه‌وره‌یه و یه‌په‌گه به‌بیانوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردنی سووریا و دامه‌زراندنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه به لای خۆیه‌وه.
شاره‌زایان ئه‌و لێدوانانه‌یان وه‌بیرهێنایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز رێگه به دروستكردنی رێڕه‌وی تیرۆر ناده‌ن له باشووری توركیا، سووریا و باكووری عێراق و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه تاكه سوپا رووبه‌ڕوو به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بووبێته‌وه سوپای توركیایه و ئه‌وه‌یش له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه له هه‌موو بوارێكی نێوده‌وڵه‌تییدا دووپاتكراوه‌ته‌وه.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیا خێرا ده‌ستكرا به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌و رێگه‌یه‌وه سێ هه‌زار تیرۆریستیی داعشی توندڕه‌و له لایه‌ن سوپای توركیاوه له چالاكی خران و شاره‌كانی وه‌ك جه‌رابلوس و ئه‌لباب بوون به ناوه‌ندی راكێشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ركرا، نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی نێو توركیا گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان.