ئدلب
دوای کشانەوەیان لە شاری ئدلب ھێزەکانی رژێمی سووریا سەرجەم پارەی بانکی ئدلبیان زیان پێ گەیاندووە کەناتوانرێت بەکار بھێندرێتەوە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی ھێزی چەکداری ئۆپۆزسیۆن "ئەحرار لشام"، ھێزەکانى رژێمی سووریا پێش ئەوەی لە ئدلب بکشێنەوە زیانیان گەیاندووە بە پارەی بانکی شارەکە.
جەنگاوەرێکی ئەحرار لشام ئەبو محەمەد گوتی: "کاتێک چووینە نێو بانکەکە سەرجەم دراوە کاغەزەکانیان دڕادبوو، سەرسام بووین بەبینینی ئەو پارچانە کە لە چوارلای بانکەکە کەوتبوو".
ھێزەکانى ئۆپۆسیۆنی سووریا لە ژێر ناوی "سوپای فەتح" لە ٢٨ی ئاداری رابردوو کۆنتڕۆلی شاری ئدلبان کرد.