Halil İbrahim Sincar,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2017
ماردین - AA
نوقڵی باده‌م كه یه‌كێكه له شیرینییه باوه‌كانی جه‌ژن له توركیا، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و نوقڵهی كه به رووپۆشكردنی باده‌می ماردین به شه‌كر و شیرینی دروست ده‌كرێت، هه‌وڵی ئاماده‌كردنی ئه‌و بڕه نوقڵه ده‌كه‌ن كه بۆ جه‌ژن داوایان لێكراوه.
كارگه‌كانی نوقڵی باده‌م له به‌ره‌جه‌ژناندا ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان زیادده‌كه‌ن و نوقڵی ره‌نگاوڕه‌نگ و به‌تام بۆ كڕیاران ئاماده‌ده‌كه‌ن.
نوقڵی باده‌م یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی ماردین بكات، تامی ده‌كات و به‌دیاری ده‌یباته‌وه.
دانیشتوانی ماردینیش به تایبه‌تی له جه‌ژندا خواستێكی زۆریان بۆ ئه‌و نوقڵه هه‌یه.
مه‌همه‌ت یه‌رتوم كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مهێنانی نوقڵی باده‌م له ماردین، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، بادهمهكان به شێوازێكی سروشتی له چیاكانی ماردین به‌رهه‌مدێن.
یه‌رتوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رهه‌می باده‌م كۆكراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می خۆیان و به‌رهه‌می جووتیارانی دیكه‌ش ده‌كڕنه‌وه و له به‌رهه‌مهێنانی نوقلی باده‌مدا به‌كاریده‌هێنن.
یه‌رتوم، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێستا كاتی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می باده‌مه و، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ژماره‌ی كرێكارانیان دوو هێنده زیادی كردووه و، كارێكی زۆریان هه‌یه.
یه‌رتوم باسی له‌وه كرد كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خواستێكی زۆر له‌سه‌ر باده‌م هه‌یه و، گوتی: "ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژن ده‌كه‌ین. به شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ‌وپڕ كار ده‌كه‌ین. له كاتێكدا ژماره‌ی كارمه‌ندانمان 40 كه‌سن له جه‌ژندا بووه‌ته دوو هێنده، هه‌ندێکجاریش زیاتر ده‌بێت. نوقڵی باده‌م ره‌وانه‌ی هه‌موو لایه‌كی وڵات ده‌كه‌ین. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش خواستی له‌سه‌ره. ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندامان كردووه و له زۆر شوێنه‌وه خواستی له‌سه‌ره".
گوتیشی: "به هۆی جه‌ژنه‌وه رۆژانه سێ تۆن نوقڵی باده‌م به‌رهه‌مده‌هێنین. له رۆژانی ئاسایی‌دا تێكڕا یەک تۆن بۆ تۆن و نیوێك به‌رهه‌مده‌هێنین. هه‌موو رۆژێك به‌رهه‌ممان هه‌یه. له‌ناو بادهمهكهدا گلۆكۆز، نیشاسته و شیرینی به‌خش نییه".