Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا رۆژی دووشەمەی داهاتوو نووسینگەی خۆی لە ئوسکوپی پایتەختی مەقدۆنیا دەکاتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ئێستادا بە ٩ زمان هەواڵ بڵاو دەکاتەوە زمانی مەقدۆنی دەبێتە ١٠یەم زمانی ئاژانسەکە.
نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو و لە ئوسکوپی پایتەختی مەقدۆنیا دەبێتە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی هەواڵەکانی مەقدۆنیا و ئەلبانیا.
بەمەبەستی کردنەوەی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئوسکپ ٩ تشرینی دووەم کە دەکاتە دووشەمەی داهاتوو لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل کازانجی وچەندین بەرپرسی تورک و مەقدۆنی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو بو زمانی مەقدۆنی دەکرێتەوە.
پەخشی ئاژانسی ئانادۆڵو بە زمانی مەقدۆنیش لەسە ئەم ناونیشانە بڵاودەکرێتەوە (http://www.aa.com.tr/mk).
ئاژانسی ئانادۆڵو کە یەکێکە لە کاریگەرترین ئاژانسەکانی جیهان بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، بۆسنی، کرواتی، سربی، رووسی، کوردی کرمانجی/سۆرانی، ئەلبانی، فەڕەنسی و فارسی هەواڵ بڵاو دەکاتەوە. لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکات لە ٢٠٢٠دا کە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنیەتی بە ١١ زمان هەواڵ بڵاو بکاتەوە.