Kayhan Gül,Rewa Mahmut Hasan
27 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
خۆپیشاندەرانی بەردەم پەرلەمانی مەقدۆنیا چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان بە بارمتە گرتووە.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی دیموکراتی پارتی ئەلبانی، تەلعەت جەعفەری بە سەرۆکی پەرلەمانی مەقدۆنیا، لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی یەکێتی نەتەوەیی مەکدونی گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا کە تاکو ئێستاش بەردەوامە.
بەپێی هەواڵەکانی ئەو وڵاتە گروپێکی دەمامکدار چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتاریان بە بارمتە گرتووە و بەهۆیەوە چەند کەسێکیان برینداربوون کە سەرۆکی پارتی یەکێتی سۆسیال دیموکراتی مەقدۆنی، زۆران زائەڤ لەناویاندایە.
هاوکات ژمارەیەک لە میدیاکاران لە ژوورەوە بە بارمتەیی ماوەنەتەوە کە پەیامنێری ئاژاسنی ئانادۆڵوش لەناویاندایە.
لە ئێستادا گرژییەکان بەردەوامیان هەیە.