Sıtkı Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئاگری – AA
ئیچلی كه‌ته یه‌كێكه له خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانی خوانی پارشێو له شاری ئاگری، ئه‌مه‌ش دوای ماندووبوونێكی زۆری نانه‌وایان له نانه‌واخانه‌كان ئاماده ده‌كرێت.

وه‌ستای دروستكردنی ئیچلی كه‌ته، ئیمراهـ ده‌میرجی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له مانگی ره‌مه‌زاندا خواست و داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه به‌جۆرێك زیاد ده‌بێت، ده‌بێت رۆژانه هه‌زار دانه ئیچلی كه‌ته دروست بكه‌ن.

وه‌ستا ئیمرا گوتیشی: "خه‌ڵك زۆر حه‌زی لێیه پارشێوان بیخوات. وا ده‌كات مرۆڤ دره‌نگ هه‌ست به برسیەتی بكات. حه‌لوا له‌نێو ئیچلی كه‌ته ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌ی گرووپ كارده‌كه‌ین و هه‌موو رۆژێك له دوای نیوه‌ڕۆوه سه‌رقاڵ ده‌بین به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌و خواردنه".
