Barış Seçkin,Meltem Bulur,Tuğçenur Yılmaz
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دووپاتیكرده‌وه كه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بانگهێشتی ئه‌ڵمانیا كردووه و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه و بانگهێشتكردنه‌كه پێش بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بووه له لایه‌ن توركیاوه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی A Haber له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دوا.
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌واڵی بانگهێشتكردنی سهركۆمار ئه‌ردۆغان له لایه‌ن راوێژكار مێركڵه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه چییه؟ سه‌ركۆمارمان له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر و مێركڵدا بابه‌تی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای تاوتوێكردووه و پێیان راگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ڵمانیا. ئه‌وكاته هێشتا بڕیاری هه‌ڵبژاردن نه‌درابوو".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌وباره‌وه رایگه‌یاند، مێركڵ سڵاوی بۆ سهركۆمار ئه‌ردۆغان و سه‌ركوه‌زیران بینالی یڵدرم ناردووه و گوتی: "ئه‌و گوتی، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ردانی به‌ڕێز سهركۆمار رێكده‌خه‌ین، چاوه‌ڕوانی ده‌بین، به‌ڵام نه‌یگوت بانگهێشتكردنی فه‌رمی. له‌به‌رئه‌وه درێژه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه پێشتر قسه‌ی له‌سه‌ركراوه. ئه‌مه‌ش ئاساییه سه‌رۆكوه‌زیرانێك بڵێت دوای هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی سه‌ردانی سهركۆمار ده‌بین".
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی نییه و پێیان وانییه سوودێكی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت.