Necat Hazar,Sayim Harmancı,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
وان – AA
بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا و ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، رێگای ٧٨١ ناوچەی نیشتەجێبوون لە هەریەک لە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش داخراوە.
گەورەشارەوانیی دیاربەکر لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە رێگای ١٥٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.
بەهۆی بەفربارینی چڕ و هەڵکردنی کڕێوەوە، رێگای چاتاک-باهچەسارای لە پارێزگای وان داخراوە.
بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٢٠ گوند و ٧٢ ئاوایی لە هەکاری داخراون.
بەهۆی ئەو بەفربارینەی سێ رۆژە بە شێوەی پچڕ پچڕ لە هەردوو قەزای شەمزینان و یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری بەردەوامە، هاتوچۆی شۆفێران بە ئۆتۆمبێل زەحمەت بووە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبان لە فەرمانگەی تایبەتی بەدلیس، ئومیت کورتکان رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٢٦٧ گوند داخراون.
هەروەها سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای مووش، شێخمووس یەنتور رایگەیاند کە رێگای ٢٧٢ گوند لە مووش بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرەوە داخراون.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەر چوار پارێزگا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەرشەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان بە رووی هاتوچۆدا.
هاووڵاتییان بەفری کەڵەکەبووی بەردەم شوێنکارەکان و سەر ئۆتۆمبێلەکانیان رادەماڵن.