Göksel Cüneyt İğde,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
ئاگری - AA
ته‌م و مژێكی چڕ شارۆچكه‌ی بایه‌زیدی داگرتووە و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر هاتوچۆکردن دروستكردووه.
له ئێواره‌ی دوێنێوه ته‌م و مژ شارۆچكه‌ی بایه‌زید سەربە پارێزگای ئاگری گرتووه‌ته‌وه و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر رێگای نێوان شارۆچكه‌كه و سنووری ئێرن و رێگای كۆشكی ئیسحاق پاشا، مه‌ودای بینین بۆ 20 مه‌تر دابه‌زیوه.
به هۆی ته‌م و مژه‌وه شۆفێره‌كان به‌سه‌ختی ده‌توانن رێبكه‌ن و له وێستگه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ر رێگاكان، ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتومبێل چاوه‌ڕوانی ره‌وانه‌وه‌ی تهمهكه ده‌كه‌ن.