Sinan Uslu,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو رایگەیاند کە هه‌لی زانیاری پێدان و راوێژیان له‌باره‌ی كاره‌كانی قۆناغی ئایندهی په‌رله‌مانه‌وه دهستكهوتووە و سه‌ردانی دۆستانه‌شیان ئه‌نجامداوە.
بینالی یڵدرم له په‌رله‌مانی توركیا له‌گه‌ڵ کەمال كڵچدارئۆغڵو كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌داخراوی به‌ڕووی میدیاكاندا نزیكه‌ی 50 خوله‌كی خایاند.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه بینالی یڵدرم بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و گوتی: "بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه، تەنها هۆكارێك پێویست نییه. سه‌ردانێكی دۆستانه‌م بۆ لای به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتی ئه‌نجامدا".
بینالی یڵدرم وه‌بیریهێنایه‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه، کەمال كڵچدارئۆغڵو سه‌ردانی كردووه و گوتی: "هه‌لی زانیاری پێدان و راوێژمان له‌باره‌ی كاره‌كانی قۆناغی ئایندهی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستكه‌وت و سه‌ردانی دۆستانه‌شمان ئه‌نجامدا".
رۆژنامه‌وانان پرسیاری، "ئایا ئه‌م سه‌ردانه، سه‌ردانی ماڵئاوایی بوو به‌رله خۆ كاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ؟"یان ئاراسته‌ی بینالی یڵدرم كرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سوپاسی بینالی یڵدرم-ی كرد بۆ سه‌ردانه دۆستانه‌كه‌ی.
کەمال كڵچدارئۆغڵو راشیگه‌یاند، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه زانیاریی پێداوه.