Gökhan Düzyol
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
ئایدن – AA
بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمەی دوێنێ قەزای ئینجیرلیئۆڤا'ی لە پارێزگای ئایدن گرتەوە، ژمارەیەک خانووی چەند گوندێک و چەند رێگایەک زیانیان بەرکەوت.
بەھۆی ئەو بارانە بەلێزمە و توندەبایەی گەڕەکی شیرین دەرەی گرتەوە ١٥ خانوو زیانیان بەرکەوت. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر دارزەیتوون و ستوونی کارەبایی ھەڵکەندران.
ھەروەھا رووباری یاکڵیدەرە کە بە ناو گەڕەکی ئیستیقلالدا دەڕوا سەرڕێژ بوو.
تیمە پەیوەندیدارەکانیش کەوتنە خۆ بۆ بە ھاناوەچوونی ھاووڵاتییان و رێوشوێنی پێویستییان گرتەبەر بۆ بەرگرتن لە زیانی زیاتر لە ناوچەکە.